| ||
| ||
کورته چیرۆکێك
کورته چیرۆکێکی سه‌ر سوڕهێنه‌ر
هه‌میشه زۆرینه‌یی مرۆڤه‌کان ئاخافتن له‌سه‌ر زانست ده‌که‌ن دیاره له‌م ڕێگه‌یه‌وه ده‌گه‌ینه زۆر ئه‌نجام مه‌رچ نیه هه‌رچی مرۆڤ بیریی لێبکاته‌وه بیهێنێته بوون به‌ڵام زۆر جار پێشنیاره‌کانی مرۆڤ نزیکن له‌ڕاستیه‌وه وه هه‌ندجار به‌پێچه‌وانه‌وه دیاره ئه‌وه‌یی که‌شایه‌نی باسه ئێمه قسه‌له‌سه‌ر (مووهیم تر له عیلم ) ده‌که‌ین لێره جێگه‌یی پرسیاره ئه‌بێت چی بێت له‌عیلم مووهیم تر!! هه‌رگیز ناکرێ نکۆڵی لهبوونیهتی خوابکه‌ین بوونیه‌تی گه‌ردوونێك به‌م گه‌وره‌ییه ناکرێ بڵین سروشت دروستی ده‌کات له‌کاتێکا دروست که‌ری سروشتیش یه‌زدان خۆیه‌تی من لێره وه‌کوو خوا په‌رستێ ئه‌دوێم مه‌رج نیه هه‌موو خواپه‌رستێ وا به‌سته بێ به‌دینی ئیسلامه‌وه ئه‌کرێ مرۆڤ هیچ دینیکی نه‌بێ به‌ڵام باوه‌ڕ بهبوونیهتی خوا هه‌بێت ئه‌وه‌یی من ئه‌مه‌وێت لێره‌دا لێیی بدوێم ڕووداوه سهرسوڕهێنهرهکانن دیاره ئه‌م بابه‌ته له‌ساڵی 2005 جارێکی دیی بڵاو کراوه‌ته‌وه به‌ڵام به‌شێوه‌یه‌کی کورت له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ت دواوم لێره‌دا درێژ کردنه‌وه‌یی بابه‌ته‌که بۆ زیاتکردنی دێڕه‌کان نییه به‌ڵکو زیاتر شیکردنه‌وه‌یه بۆ خوێنه‌رانی ئازیز ، هه‌رچه‌نده بابه‌ته‌که‌مان ئه‌چێته قاڵبی کورته چیرۆکه‌وه شایه‌ت لایی هه‌ندێکتان چیرۆکیکی ئه‌فسانه‌یی بێت یان به‌شێک له‌و قسانهبیت که‌مرۆڤ ناویی ئه‌نێت خورافات ، سه‌ره‌تایی چیرۆکه‌که‌مان یان بابه‌ته‌که به‌م چه‌شنه‌یه
ژنێك له هیندستان که دایکی دوو مناڵ ئه‌بێت وهمناڵێکی دیی کهلهسکیایهتی ئێستا نه‌هاتۆته دنیاوه
دوایی ئه‌وه‌یی که‌مناڵی سێهه‌م له‌دایك ئه‌بێت ئه‌و ژنه گیان ئه‌سپێریت !! جارێکی دیی ئه‌و ژنه له دایک ئه‌بێته‌وه له‌خێزانیکی تر وه له‌ناو چه یه‌کی دیکه که ته‌مه‌نی ئه‌بێته نۆساڵ بهدایکو باوکی ئه‌ڵێت من مناڵم هه‌یه مێردم هه‌یه ماڵی خۆم هه‌یه ئه‌مه‌وێت بم گێڕنه‌وه بۆ هه‌مان جێگا دیاره ئه‌م جۆره قسه‌کردنه بۆ دایك و باوکی ئه‌و کچه ته‌مه‌ن نۆساڵه شتیکی ئاسایی نابێت بۆیه دایک وباوکی له‌زوترین کاتدا ئه‌یبه‌ن بۆ لایی پزیشکیکی ده‌رونی یان ده‌روون ناس تابزانن مناڵه که‌یان چی گرفتێکی هه‌یه به‌ڵام دکتۆره‌که ده‌ڵێت کچه‌که‌تان هیچ کێشه‌یه‌کی نیه دیاره ئه‌و جۆره باسه کهدایکو باوکی باسی لێوه ده‌که‌ن بۆ دکتۆره‌که‌ش ئاسایی نابێت به‌ڵام باوه‌ڕ به‌قسه‌کانی ئه‌م کچه ناهێنن دیاره ئه‌م جۆره قسه‌کردنه چه‌ندین جار دوباره ده‌بێته‌وه وه دایک و باوکی پیشانی چه‌ندین دکتۆریی جیا جیایی ئه‌ده‌ن تا دڵنیابن له ته‌ندروستی کچه‌که‌یان به‌ڵام هه‌موو دکتۆره‌کان باس له سه‌لامه‌تی ئه‌و کچه ده‌که‌ن دیاره دایک وباوکی هه‌میشه به‌گوومانه‌وه ده‌گه‌ڕێنه‌وه، ڕۆژیکیان کچه‌که له‌گه‌ڵ دایکی له‌بازار ئه‌گه‌ڕن سوتفه کچه‌که خهزوریی ده‌بینێت به‌دایکی ده‌ڵێت ئه‌وه خهزورمه ئه‌چێته به‌ر ده‌می لێێ ده‌پرسێت تۆ فڵان که‌سی ئه‌ویش ده‌ڵێت به‌ڵێ تۆ کێێت کچه‌که له پیاوه‌که ده‌پرسێت که خه‌زوری خۆیی بوه پێشتر ئایه تۆ بوکێکت هه‌یه به‌م ناوه له‌وڵامدا خهزورهکهیی ده‌ڵێت هه‌ڵبه‌تا ئهوناوهیی تۆ باسی ده‌که‌یت بووکی من بوه به‌ڵام ئه‌و له‌ژیاندا نه‌ماوه‌و مردوه تۆ چۆن ئه‌یناسیت کچه‌که ناویی دوو مناڵهکهیی ده‌ڵێت دیاره کابراکه ده‌ڵێت ئه‌و سێ مناڵی هه‌یه نه‌ك دوو به‌ڵام چونکا به‌مناڵی سێهه‌مه‌وه گیانی سپاردوه نازانێ سێهه‌م مناڵی ناویی چیه خهزوریی دوباره‌یی ئه‌کاته‌وه تۆ کێت که‌ئێمه ده‌ناسیت کچه‌که ئه‌دره‌سی ماڵی خۆیانی ده‌داتێ تکای لێده‌كات که به کوڕه‌که‌یی بڵێ بێته ئه‌و ئه‌دره‌سه دیاره به‌گه‌ڕانه‌وه‌یان بۆ ماڵه‌وه دایکی کچه‌که ئه‌م ڕووداوه بۆ هاوسه‌ره‌که‌یی ئه‌گێرێته‌وه دایک و باوکی زیاتر سه‌ر سام ده‌بن به‌م ڕووداوه دوایی چه‌ند ڕۆژێک له‌ده‌رگایی ماڵه‌که‌یان ده‌درێت کاتێک کچه‌که ده‌رگا ده‌کاته‌وه مێرده‌که‌یی خۆیی ده‌بینێ هاواریی دایکی ده‌کات و پێی ده‌ڵێ ئه‌وه مێرده‌که‌مه کوڕکه ئه‌تاسێ زۆر سه‌ر سام ئه‌بێت به‌م دیمه‌نه له‌کچه که ئه‌پرسێت تۆ کێیت ئه‌ویش ئه‌ڵێت من هاوسه‌ریی تۆم له وڵامدا کوڕه‌که ده‌ڵێت من هاوسه‌ره‌که‌م زۆر له مێژه له ژیاندا نه‌ماوه کچه‌که بۆیی باس ده‌کات که ئه‌م هاوسه‌ریه‌تی به‌ڵام کوڕه‌که باوه‌ڕ ناکات دوایی ئه‌وه کچه ناویی ئه‌و شارهدهبات که‌پێشتر لێی ژیاوه بۆ ئه‌وه‌یی باوه‌ریی پێبکه‌ن ده‌ڵێت به چاویی به‌سراوه‌وه بم به‌ن بۆ ئه‌وشاره تا زۆر بهیی شوێنه ناسراوه‌کانی ئهوشارهتان پێ‌بڵێم دیاره ئه‌م کاره‌یی کچه‌که ده‌یکات بۆ ئه‌وه‌یه باوه‌ڕیی پێبکه‌ن تا له‌نزیکه‌وه مناڵه‌کانی ببینێت، ئه‌وکاته سه‌رده‌می کالیسکهبوه زیاتر خه‌ڵکی به ئه‌سپ هاتوو چۆیان کردوه به‌چاویی به‌سراوه‌وه کچه‌که به‌ناو شاردا ده‌گێڕن ناویی زۆر شوێنی لێده پرسن داوایی لێده‌که‌ن له ته‌نیشت ئه‌و شوێنه شوێنێکی تریان پێبڵێت ، تا ئه‌گه‌نه نیزیك ماڵی خۆیان چاویی ئه‌که‌نه‌وه ماڵه‌که‌یی خۆیان ئه‌دۆزێته‌وه پاشان مناڵه‌کانی ده‌بینێ ناویی دوانیان ده‌زانێ له‌گه‌ڵ مناڵه‌کان یه‌کتریی له‌ئامێز ده‌گرن به‌م شێوه‌یه باوه‌ڕیی پێده‌که‌ن خوازیارم ئه‌م چێرۆکه شایسته‌یی ئه‌وه‌بێت که بیخوێنه‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌و په‌ڕیی ڕێزمدا بۆزانیاریی زیاتر له‌زمانی فارسیه‌وه کراوه به‌کوردی
بۆڕهخنهو پێشنیاره‌کانتان ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌م ئێمایله‌وه بکه‌ن هێمن کۆچه‌ری hemn_kochariy@hotmail.co.uk
|
||
Qadirzada.com ©2009 - 2022. All rights reserved
| ||